سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، “عەیبەیە دروستکردنی رێگە و پڕۆژە بە هاوڵاتییان بفرۆشیتەوە، میراتی بابتە؟”.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیەک دروستدەکەن، دەیکەنە هەڵڵا، بابە ئەوە ئیشی حکومەتە، هەر عەیبە بە خەڵکی دەفرۆشیتەوە، خۆ میراتی بابت نییە!
وتیشی، ئەوە بەرماوی ئەوەیە کە لە خۆتان ماوەتەوە، بۆچی فەخر بەسەر خەڵکدا دەکەیت؟