وەزارەتی بازرگانیی عێراق: فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، پاش پرۆسەی پێداچوونەوە، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی پرۆسەیەکی وردی پێداچوونەوە، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە، چونکە ئەو مەرجانەیان تێدا نەبووە کە بۆ وەرگتنی بەشەخۆراک دیاریکراون، بەشی زۆری ئەو کەسانەی فۆڕمەکانیان راگیراوە بریتیبوون لەو کەسانەی کێشەی نەبوونی پێناسەیان هەبوو، یان بەرزی داهاتێکی بەرزی مانگانەیان هەبووە ، یان کەسانێکیان تێدابووە کە خاوەنی پڕۆژەی بازرگانیی گەورەبوون.

وتیشی، ئێستا چەندین خزمەتگوزاریی نوێ بۆ سیستمەکە زیادکراوە، کە ئاسانکاریی گرنگ لەخۆدەگرن، لەوانە، خۆتۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنی، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، جیاکردنەوەی خێزان و دروستکردنی فۆڕمی نوێی خۆراک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share