سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: نرخی یەکەی نیشتەجێبوون دابەزیوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، بەهۆی دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم نرخەکانیان بەراورد بە رابردوو دابەزیوە.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە نزیکەی 250 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون، نزیکەی 50 هەزاری دیکەش مۆڵەتی دروستکردنیان پێدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی گشتی ئێستا نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەزیوە، بەڵام ژمارەی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوونی بەتاڵ زۆرن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک کرێنشینمان هەیە، هیوادارین ئەوانیش لە پرۆژەکانی داهاتوو سوودمەندببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێکمان دەستگیرکرد کە خۆی وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و هەڕەشەی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک کارمەندی هێزی ئەمنی ناساندبوو، هەڕەشەی لە کەسێک…
Total
0
Share