ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی سێشەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرجەم پارێزگاکان پشووی رەسمی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە، رۆژی سێشەممە 11 ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرجەم پارێزگاکان بکرێتە پشووی رەسمی.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە لە سبەینێوە لەو ناوەندانەی خوێندن کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردەهێنرێن، بکرێتە پشووی رەسمی.