قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق  لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و برای ئازیزمان کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشداوە، “هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزیان و سەرجەم سەرکردە و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەخوازین لە خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەیدا.”

خەزعەلی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە،” لەم بۆنەیەدا میرات و ڕۆڵی سەرەکیی سەرۆک مام جەلال بەبیردێنینەوە لە چەسپاندنی بناغەکانی پڕۆسەی سیاسیی دیموکراسیی بۆ عێراق لە دوای ساڵی 2003.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە: پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
Total
0
Share