ئازاد دارتاش: چەندین گوندی بادینان لە رووی خزمەتگوزارییەوە 100 ساڵ لەدواوەن

ئازاد دارتاش رایدەگەیەنێت، نەبوونی، هەرێمی کوردستان بەدەست نەبوونی پلان و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت، چەندین گوندی بادینان لە رووی خزمەتگوزارییەوە 100 ساڵ لەدواوەن.

ئازاد دارتاش، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لە هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی گەورە لەنێوان شار و ناوچەکاندا هەیە لە رووی خزمەتگوزارییەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی بادینان، کە گرنگیی بە هەندێک ناوچە دەدرێت و هەندێک ناوچەش پەراوێزخراون”.

دەشڵێت، “لە سەردانەکانی رابردووم بۆ ئەو ناوچانە، هەندێک گوندم بەرچاوکەوت کە لە رووی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا، تەندروستییەوە 100 ساڵ لەدواوەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share