چی لەبارەی نەخۆشی پیکا دەزانیت؟

رەنگە لە ژیانی رۆژانەتدا چاوت بەو کەسانە کەوتبێت بە تایبەت منداڵان کە پەنا بۆ خواردنی ئەو شتانە دەبەن کە بۆ خواردن گونجاو نین، وەک خۆڵ، پلاستیک یان هەر شتێکی دیکە، کە ئەمە حاڵەتێکی ئاسایی نییە و جۆرێک لە نەخۆشییە پێیدەوترێت پیکا.

پیکا، نەخۆشییەکە کە کەسەکە ئارەزووی خواردنی ئەو شتانە دەکات کە بۆ خواردن گونجاو نین، وەک خۆڵ، بەرد، پلاستیک تەنانەت ئاسن و دار.

ئەم نەخۆشییە دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا تووش کەسەکان ببێت، بەڵام لە منداڵاندا زیاتر بەربڵاوە.

لەرووی زانستییەوە تا ئێستا نەتوانراوە هۆکاری سەرەکی ئاشکرابکرێت، بەڵام لە پشکنینی کەسانی تووشبوودا دەرکەوتووە، کەمی ئاسنیان هەیە.

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، “ئەم نەخۆشییە ناتوانرێت چارەسەربکرێت بە شێوەی تەواوەتی، بەڵام دەکرێت کۆنتڕۆڵبکرێت، لە رێگای هۆشیارکردنەوەی کەسانی تەمەن گەورە، هەروەها بەردەستخستنی بەرهەمی جێگرەوە بە تایبەت منداڵان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی گارسۆنێكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س مه‌ترسی توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی جگه‌ر هه‌یه‌

كه‌ناڵێكى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات له‌ ویلایه‌تى نیوجێرسی ئه‌مریكا به‌هۆی توشبوونى گارسۆنى قاوه‌خانه‌یه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ هه‌وكردنى جگه‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌دان…
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share