بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی زەوی بەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانیدا دابەشدەکرێت

بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، زیاتر لە 800 مامۆستای زانکۆی سلێمانی کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، زەوی وەردەگرن.

د. یۆهان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، 833 پارچەزەوی بە تیروپشک بەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانیدا دابەشدەکرێت، کە سەرجەمیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.

وتیشی، پرۆسەکە بە هاوکاریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و زەوییەکانیش، زەویی زانکۆی سلێمانین و وەک پاداشت بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانیان، پێیاندەدرێت.

هاوکات د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، رووبەری زەوییەکان 200 مەتر دەبن و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی جادەوبان، سەوزایی و ئاو و ئاوەڕۆی بۆ دابیندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share