سودانی هاوردەکردنی بەنزین، گاز و نەوتی ماڵانی راگرت

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوردەکردنی بەنزین، گاز و نەوتی ماڵان بۆ عێراق راگیرا.

لە نووسراوێکدا کە واژووی ئیحسان یاسین عەوادی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە، هاتووە، دوای هەوڵێکی سێ ساڵەی حکومەت، بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو لە پاڵاوگەکانی نەوت، هەروەها بەرهەمهێنانی بەنزینی ناوخۆیی و نەوتی سپی، گەیشتە ئاستی خۆبژێوی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە دەرەوەی وڵاتەوە رادەگیرێت و لەمەودوا، ئەو بریکار و کۆمپانیایانەی بەرپرسن لە دابەشکردنی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان، بڕی زیادە بۆ هەناردەکردن دەگێڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share