ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و چاوەڕواندەکرێت، بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی نۆوە بدرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.
وتیشی، لە وەزارەتی دارایی هەرێم، تەواوی رێکارەکان کۆتاییانهاتووە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی نۆ ئامادەیە، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ناردنی پارەی مووچە بدرێت، ئەوا سبەی چوارشەممە، 120 ملیار دینارەکە رادەستی بەغداد دەکەین.