ترەمپ: ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر نەیجیریا دەکەین

Qatar US Trump

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی جەنگی راسپارد ئامادەکاری بکات بۆ هێرشکردنە سەر نەیجیریا.

ترەمپ لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی نەیجیریا بەردەوامبێت لە رێگەدان بە کوشتنی کریستیانەکان، ئەمریکا دەستبەجێ هەموو هاوکارییەکانی بۆ ئەو وڵاتە رادەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هێزێکی تەواوەوە دەچینە ناو نەیجیریا، بۆ لەناوبردنی ئەو تیرۆریستانەی کە کریستیانەکان دەکوژن.

نامەیەکیشی ئاراستەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کرد و تێیدا هاتووە، “ئامادەبن بۆ هێرش، لە هەر ئەگەرێکدا وەڵامی خێرا و توند دەدەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share