ئەڵمانیا.. ئۆتۆمبێلێك خۆی بە كۆمەڵێك ڕێبواردا دەكێشێت و قوربانی هەیە

لە ئاكامی خۆكێشانی ئۆتۆمبێلێك بە ژمارەیەك ڕێبواری یەكێك لە شەقامەكانی بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا كەسێك گیانیلەدەستدا و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون، پۆلیس لەبارەی پاڵنەرەكەیەوە دەدوێت.

بەرپرسانی ئەمنی لە بەرلین ڕایانگەیاند، لەنێو برینداراندا دۆخی پێنجیان هەستیارە، برینی سیانیشیان مەترسیدارە.

بەپێی وتەی پۆلیس ڕووداوەكە كاتژمێر 10:30ی بەیانی ئەمڕۆ لە تۆینتزین شتراسە لە نزیك شەقامی بەناوبانگی كۆدام ڕوویداوە.

پۆلیس دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەكە كە لە جۆری ڕینۆ-ی تایبەتە، ڕوون نییە ڕووداوی هاتوچۆ بووە یان شۆفێرەكەی بە ئەنقەست ئەنجامیداوە.

شۆفێرەكە (29 ساڵ) كە سەرەتا لەلایەن ڕێبوارانەوە دەستگیركراوە، ئەڵمانی بە ڕەگەز ئەرمینی-یە و لە بەرلین دەژی.

س: DW

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دەسەڵاتی نوێی دیمەشق گۆڕانكارییە نوێیەكانی سوریا ناخوێنێتەوە

ئیدارەی خۆسەری دیموكراتیكی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات نەخوێندنەوەی گۆڕانكارییە نوێیەكانە لەلایەن دەسەڵاتی نوێیی…
Total
0
Share