چی روودەدات ئەگەر هەموو رۆژێک خەیار بخۆین؟

رۆژانە خواردنی خەیار لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەندروستە، بەوپێیەی خەیار سەوزەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاو و کالۆرییەکی کەمی تێدایە؛ لێرەدا سوود و زیانەکانی ئەم کردارە، لە زاری پسپۆڕانی تەندروستییەوە دەخەینەڕوو.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی خەیار رۆژانە:

– زیاتر لە %95ـی خەیار لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە.

– ئەو ریشاڵەی لە توێکڵی خەیاردا هەیە، رێگری لە قەبزی دەکات.

– بۆ تەندروستیی پێست بەسوودە و هەوکردن کەمدەکاتەوە.

– بەهۆی ئەوەی کالۆرییەکی زۆر کەمی تێدایە و دەتوانێت یارمەتیت بدات بەزوویی هەست بە تێری بکەیت، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش.

– دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کە یارمەتیدەر بێت بۆ رێکخستنی پەستانی خوێن.

بەڵام لەپاڵ ئەم سوودانەدا، دەکرێت خواردنی خەیار لە هەموو رۆژێکدا، ئەم زیانانەی لێبکەوێتەوە:

– ناهاوسەنگیی ئەلکترۆلایت و کەمیی پرۆتین.

– پێکهاتەیەکی تێدایە کە رەنگە ببێتەهۆی غازات لە هەندێک کەسدا، بەتایبەتی کاتێک بە رێژەیەکی زۆر یان لەگەڵ توێکڵەکەیدا بخورێت.

– کێشەی هەرس و دڵەکزێ؛ بەتایبەتی ئەگەر بە گەدەی بەتاڵەوە بخورێت.

– کەمبوونەوەی ئاستی خوێ لە لەشدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لێكۆڵینەوە لە كەیسێكی ئیفلیجبوون دەكات، تا بزانرێت پەیوەندیی بە ڤاكسینەوە هەیە یان نا

تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری توشبوونی كەسێك بە ئیفلیجی، كە چەند ڕۆژێكە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە،…
Total
0
Share