سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، بەمزووانە سایدێکی شەقامی 100 مەتری دەکرێتەوە.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بە پاڵپشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرۆژە خزمەتگوزاریییەکان لە سلێمانی بەردەوامن.
وتیشی، کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و بەمزووانە سایدێکی شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.