ئانۆ جەوهەر: هێڵی ناوخۆیی شەمەندەفەر بۆ كوردستان دادەنرێت

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق داوامانكرد ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی كە لە عێراق دروستیدەكەن ببەسترێتەوە بە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیتاڵییەوە جێبەجێدەكرێت و لە هەرێمیش هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆیی لە نێوان شارەكانی كوردستان دادەنرێت و لەگەڵ عێراق پێكەوە دەبەسترێتەوە.

وتیشی، “لەبەرامبەردا وەزیری گواستنەوەی عێراق بەڵێنیدا ئەو داواكارییە بخاتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و كاری جددی لەسەر بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: وەک هێزێکی میانڕەو هەمیشە بەشێک بوون لە پاراستنی تەبایی لە هەرێمەکەماندا

لە 32هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی سەلاحەدین بەهائەدین کرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی،…
Total
0
Share