ترەمپ: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکی چین زۆر سەرکەوتووبوو

APTOPIX South Korea China Trump Asia

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە کۆریای باشوور، کۆبووەوە.

دواتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “کۆبوونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکی چین زۆر سەرکەوتووبوو رێککەوتنمان لەبارەی کانزا دەگمەنەکان لەگەڵ چین واژووکرد کە بۆ ماوەی ساڵێکە و دەکرێت درێژبکرێتەوە”.

وتیشی، ناکۆکیی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات چارەسەرکراوە و هەروەها لەگەڵ چین لەسەر دۆسییەی ئۆکرانیا کاردەکەین کە شی جینپینگ بەڵێنی هاوکاری بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک داوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین دەیەوێت لە رێگای تیکتۆکەوە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا درووستبکات

چین بەنیازە پلاتفۆڕمی تیکتۆک بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەمریکا هەبێت. ئەڤرێل هاینز، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی…
Total
0
Share