پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگرێك لە سنووری گوندی (تۆپزاوا)ی سەر بەقەزای دوکان کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەك لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بەرەو شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی، لە ئەنجامدا توانیان بەهاوکاریی پۆلیسی بەرگری و شارستانیی دوکان و چەند هاوڵاتییەکی سنووری گوندی تۆپزاوا ئاگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا بکوژێننەوە .

دەشڵێت، بەهۆی ئاگرەکەوە چەند دارێك سووتان و زیانیان پێگەیشت، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تۆمەتبارێك دەستگیرکرا .

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share