پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکرێتەوە.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە فڕۆکەخانەی موسڵ دەکرێتەوە و لە دەستپێکدا تەنها گەشتە ناوخۆییەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان چاوەڕوانی تەواوبوونی گرێبەستی کۆمپانیاکانین و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان رۆڵی بەرچاوی لە گەشەکردنی ئابوریی شارەکەدا دەبێت.