تونجەر باکرهان: هەنگاوەکەی دوێنێی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە مێژوویی بوو

لە یەکەم کاردانەوە بەرامبەر بە کشانەوەی بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە تورکیاوە بۆ قەندیل، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، هەنگاوێکی مێژوویی بوو.

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، کشانەوەی دوێنێی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە مێژوویی بوو، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرکەوتوو بێت نموونەیەکی جوان پێشکەشی جیهان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی دوێنێ درا، هیوادارین ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستە لە زمانی ئاشتی شوێنی زمانی زبر و شەڕ بگرێتەوە.

جەختیشیکردەوە، پێویستە هەر 86 ملیۆن هاوڵاتییەکەی تورکیا، بە ئاشتی و ئارامی بژین، ئەوەی دوێنێش روویدا هیوای هەر هەموویان بوو.

وتیشی، با هەموو لایەک بزانن، هەرگیز واز لە ئاشتی ناهێنین، ئێستا دەرگایەک کراوەتەوە دەبێت هەموومان سوودی لێببینین، هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیارێتی دۆخەکەدابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەی دادگاییکردنی گۆهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئامادەبوون…
Total
0
Share