سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی کۆمار کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی، هەواڵی ناڕاستی سەبارەت بە کتێبی “(بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی) بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تێچووی چاپکردنەکەی چوار ملیار دیناری تێپەڕاندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتیی کۆمار، تێچووی چاپکردنی کتێبەکە کە بە ناڕاست خراوەتەروو رەتدەکاتەوە و دووپاتیدەکاتەوە کە تێچووی چاپکردن لە چوارچێوەی ئەو تێچووە پەسەندکراوانەی کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار- بەشی گشتیی کاروباری رۆشنبیرییەوە دەرچووە، کە کتێبەکەی چاپکردووە، کە بڕی 39 ملیۆن و 375 هەزار دیناری تێچووە، کە بە پسووڵەی رەسمی بەبەڵگە کراوە.

دەشڵێت، “ئەو پڕوپاگەندانەی کە لەلایەن بەشێک لە میدیای کوردیی سەر بە سیاسییە شکستخواردووەکانەوە دەکرێن و مەبەست لێی ناوزڕاندن و ساختەکارییە، رەتدەکەینەوە و پێمانوایە ئامانج لێیان چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان و بەکارهێنانی سەرچاوەکان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتییە”.

ئەوەش هاتووە، “ئەو زانیارییانەی کە بڵاودەکرێنەوە، پابەندبوونیان بە رێکار و پرەنسیپی میدیای پیشەیی نییە، چونکە لەسەر بنەمای متمانەپێکردن لە گەیاندنی راستییەکاندا نییە. لەم بارەیەوە سەرۆکایەتیی کۆمار پابەندبوونی خۆی بە مافی یاسایی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی ئەو لایەنانەی کە مەرامیان تێکدانی شکۆمەندیی دەوڵەت و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە رەسمییەکان”.

سەرۆکایەتیی کۆمار پێزانینی خۆیشی بۆ هەوڵ و رۆڵی میدیا لە خستنەڕووی راستییەکان بۆ رای گشتی و بەدواداچوون بۆ راستییەکان و پشتبەستن بە سەرچاوە رەسمییەکان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتەکاندا، دووپاتدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی یاسایی ئومێد بەرۆشكی دوای كشاندنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی

دوای كشاندنەوەی سكاڵای سەر ئومێد بەرۆشكی لەلایەن پەرلەمانتارەكەی پارتییەوە، پارێزەرەكەی بەرۆشكی هەڵوێستی یاسایی ئەگەری زووتر ئازادكردنی بریكارەكەی بۆ…
زیاتر ببینە

شارەزایەكی یاسایی وەڵامدەداتەوە
كام فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێردرێت؟

شارەزایەكی یاسایی دەڵێت، فراكسیۆنی سەدر كە گەورەترینە لەڕووی ژمارەی كورسییەكانەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێردرێت. ئەمە لەكاتێكدایە…
Total
0
Share