دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستیپێکرد و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی هەشتی (خانەنشینی شارستانی، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆن) دابەشدەکرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە و دارایی، مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.