وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: هاوردەکردنی 40 بەرهەم راگیرا

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند، هاوردەکردنی 40 بەرهەم راگیرا.

مەهدی سەحەر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند، لەپێناو سەلامەتیی هاوڵاتییان وەزارەتی کشتوکاڵ بەهاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی هاوردەکردنی گۆشت و سەرجەم بەرهەمە پەلەوەرییەکان لە هەر وڵاتێکەوە قەدەغە دەکات کە ئەنفۆنزایان تیادا تۆمارکرابێت.

وتیشی، “بە ئامانجی گەیشتن بە خۆبژێوی لە عێراق وەزارەت بەردەوامە لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زیاتر لە (40) بەرهەمی کشتوکاڵی ، لەوانەش تەماتە، پەتاتە و چەند بەرهەمێکی دیکە”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. کاروان حەمەساڵح: ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بەهای دینار هەیە

پسپۆڕێکی تایبەت لەبواری سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بەهای دینار هەیە. د.…
Total
0
Share