خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە سبەینێ دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی چوارشەممەکۆتایی پێدێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و بە هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرسوومێکی کۆماریی چارەنووسساز لە شەرعەوە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان

سەرۆککۆماری سوریا، مەرسوومێکی کۆماریی بڵاوکردەوە و تێیدا، چەند فەرمانێکی چارەنووسساز بۆ کوردانی رۆژئاوا خراونەتەڕوو. گرنگترین خاڵەکانی مەرسوومەکە: –…
Total
0
Share