راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

لە هەولێر چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەكردن و شەڕكردن دەستگیركران ، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، “یەكێك لە تۆمەتبارەكان بەشداربووە لە تاوانێكی كوشتن”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەكردن و شەڕكردن دەستگیركران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێك لەو تۆمەتبارانە كە ماوەیەك لەمەوبەر بەشداربووە لە تاوانێكی كوشتن و ماوەیەك خۆی ون كردبوو، بەڵام بەهۆی چاودێریكردن و بەدواداچوونی پۆلیس تواندرا دەستگیربكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سەرجەم تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراون و لە ئێستاشدا راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی راپەڕین: لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا خوێندنگەکان دەتوانن پشوو رابگەیەنن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەئەگەری نالەباری کەشوهەوا ناوەندەکانی خوێندن سەرپشکن لەوەی دەوام دەکەن یان پشوو رادەگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share