پۆلیسی دارستانی گەرمیان: باڵندە دەگمەنەکە دەگەڕێندرێتەوە بۆ سروشت

پۆلیسی دارستانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، باڵندە دەگمەنەکە دەبرێتە شوێنێکی نادیار، پاشان ئازاد دەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ سروشت.

عەمید شوان محەمەد، بەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، “بە فەرمانی زارەکیی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، لیژنەیەک لەسەر ئەو باڵندەیە پێکدەهێنرێت و باڵندەکە دەبرێتە شوێنێکی نادیار و دوورەدەست، پاشان ئازاد دەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ سروشت”.

دەشڵێت، “ئەوانەی کە راوەکەیان کردووە خۆیان باڵندەکەیان رادەستی پۆلیسی دارستان کردووە، باڵندەکە لەنێوان سنووری قەرەتەپە و جەبارە راوکراوە و دەگمەنە، ئەم جۆرە لە راوکردن نایاساییە و رێگەنادەین هیچ کەسێک یاساشکێنی بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی فەتوا: هاوسەرگیریی مسیار دروست نییە
ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرینەبەر کە حەڵاڵیان کردووە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوسەرگیریی مسیار و حەڵاڵ کردنی لەلایەن هەندێک لە مامۆستایانی ئایینییەوە…
Total
0
Share