بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ماردین، شەقامێک بەناوی ئەحمەد کایاوە دەکرێت.
ئەنجومەنی شارەوانی ماردین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “خۆشحاڵین ناوی هونەرمەند ئەحمەد کایا بە زیندوویی دەهێڵینەوە، کە لە رێگەی دەنگ و هونەرە ئیلهامبەخشەکەیەوە خۆی لەناو دڵی ملیۆنان کەسدا کردەوە، بۆیە بڕیارماندا ناوی شەقامی مێزارلیک لە شارۆچکەی میدیات بگۆڕین بە شەقامی ئەحمەد کایا”.
ئەحمەد کایا یەکێک بوو لە هونەرمەندە ناودارەکانی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1957 لە مەلەتی باکووری کوردستان لەدایکبووە، کایا لە تەواوی کاروانی هونەری خۆیدا لەلایەن نەتەوەپەرستەکانی وڵاتەکەیەوە چەوسێندرایەوە و رێگریی لێکرا بە کوردی گۆرانی بڵێت.