ژنەكەی وەزیر بەتۆمەتی فێڵكردن دەخرێتە زیندانەوە

بەتۆمەتی فێڵكردن، ژنی وەزیرێكی پێشووتری كۆریای باشوور چوار ساڵ زیندانیدەكرێت.

جونگ كیونگ مامۆستای زانكۆیە و هاوژینی جو كوك وەزیری پێشووتری دادی كۆریای باشوورە، سەرەكیترین تۆمەت كە ڕووبەڕووی كراوەتەوە و بەسەریدا ساغبووەتەوە، ئەوەیە كە لە تۆماركردنی ناوی كچەكەی لە زانكۆ فێڵیكردووە، چەند تۆمەتێكی دیكەشی بەسەردا ساغكراونەتەوە لەوانە ساختەكردنی ئیمزای سەرۆكی زانكۆی دونگیانگ.

بەپێی میدیای كۆریای باشوور، 15 تۆمەت ڕووبەڕووی جونگ كیونگ كراونەتەوە، لەوانە بەدەستهێنانی بڕوانامەیەكی ڕاهێنانی ساختە بەمەبەستی یارمەتیدانی كچەكەی بۆ وەرگرتنی لە كۆلێژی پزیشكی لە ساڵی 2013دا.

بەشێكی تر لە تۆمەتەكان بریتین لە “بەدڕەفتاریی دارایی” و بەدمەسرەفی، وەك میدیای كۆرۆیای باشوور بڵاویكردووەتەوە.

پێشتر و لە ساڵی 2010دا سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور لەژێر فشاری گەلدا دەستی لەكاركێشایەوە و چەندین وەزیر و كاربەدەستی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی گەندەڵی دادگاییكراون، لەوانە هاوژینی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر كە لە ساڵی 2010دا بە تۆمەتی گەندەڵی سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share