بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران ببێت.

ئەو بەرپرسە بە پێگەی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، هەر مووشەکێک یان بەلەمێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ کەشتییە دەریاییەکانمان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بنێردرێت، لەناوی دەبەین.

هاوکات سەرچاوەیەکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە پێگەکەی وتووە، “هاوکاریکردنی کەشتییەکان بۆ پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، ڕەنگە سەرەتای ئۆپراسیۆنێک بێت، کە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێرانییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت. مارکۆ…
Total
0
Share