بەهۆی سزا ئابوریی و داراییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی وزە و نەوتی روسیا، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 94 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش، بە 61 دۆلار و 50 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی، یەکەمجارە لە مانگی حەوتەوە، لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوت هێندە بەرزببێتەوە، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی سزا ئابورییەکانی ئەمریکایە بۆسەر کەرتی وزەی روسیا، کە بەهۆیەوە هەردوو کۆمپانیای رۆزنەفت و لوکئۆیڵ خرانە لیستی رەشەوە، ئەمەش نادڵنیایی دروستکردووە لە ئاستی خستنەڕووی نەوتدا و بەهاکەی بەرزکردووەتەوە.