باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هاوردەکردنی غازی سروشتی رێگاپێدراوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی غازی سروشتی بۆ عێراق لە دەرەوەی سزاکاندایە.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ دانیاڵ رۆبنستین باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، راگرتنی بەخشینی عێراق لە سزاکانی هاوردەکردنی وزە زیانی زۆر بە عێراق دەگەیەنێت بە تایبەت لە وەرزی هاویندا.

لە کۆبوونەوەکەدا دانیاڵ رۆبنستین باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی گازی سروشتی تا ئێستا لە دەرەوەی سزاکانی ئەمریکادایە.

عێراق بە مەبەستی دابینکردنی وزەی کارەبا گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و بەهۆیەوە تونای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ نزیکەی 20 هەزارمێگاوات زیاتردەکات.

پێشتر و لە ساڵی 2018 ەوە ئەمریکا چەند جارێک لێخۆشبوونی لە سزاکان بۆ عێراق نوێکردووەتەوە تا بتوانێت وزەی ئێران بکڕێت.

شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ئەگەری کڕینی وزە لە ئێرانەوە چیدی لێخۆشبوون لە سزاکان نوێ ناکرێتەوە.

لەدوای راگەیاندنی بڕیارەکەی ئەمریکا مەترسی بۆ سەر دابینکردنی کارەبای عێراق بە تایبەت لە وەرزی هاویندا دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی هەیە
ئەمریكا: ئەو بانگەشەیە درۆیە و ڕوسیا دەیەوێت چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

ڕوسیا دەڵێت، “ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی دروستدەكات”، پرسیارەكان ئەوانەن كە بانگەشەكانی ڕوسیا سەبارەت بە بوونی چەكی بایۆلۆژی لە ئۆكرانیا…
Total
0
Share