بڕیارە سبەینێ شەممە نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا روسـ.ـییەکەی لە مەیامی کۆببنەوە.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کیـ.ـریل دمـ.ـیترییڤ نێردەی تایبەتی ڤـ.ـلادمێر پوتـ.ـن بۆ کاروباری وەبەرهێنان و هاوکاریی ئابووری لە مەیامی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
ئاشکراشیکرد، پەیوەندییەکانی نێوان روسـ.ـیا و ئەمریکا بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەو دوو بەرپرسە دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆکی هەردوو وڵات بەنیازبوون هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی گەرەنتی لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگی روسـ.ـیا و ئۆکـ.ـرانیا هەڵپەسێردرا.