بولگاریا.. 18 كۆچبەر بە مردوویی لە بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە

تەرمی 18 كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا لە دووریی نزیكەی 20 كیلۆمەتر لە پایتەختی بولگاریا دۆزرانەوە.

بەرپرسان رایانگەیاند، لانیكەم 18 كەس، كە لە نێوانیاندا منداڵ هەیە، بە مردوویی لەناو بارهەڵگرێكی جێهێڵدراودا لەنزیك سۆفیای پایتەخت دۆزراونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بارهەڵگرەكە داری گواستوەتەوە و هەڵگری كۆچبەری نایاساییش بووە.

جگە لەو كۆچبەرانە، 34 كۆچبەری دیكەی ناو بارهەڵگرەكە، كە لەنێوانیاندا پێنج منداڵ هەیە، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سۆفیا، وەك ئەوەی ئەسین میدجیدیڤ-ی وەزیری تەندروستی ئاماژەی پێدا و وتی، هەندێكیان لە دۆخی ناهەمواردا بوون.

وەزارەتی ناوخۆ روونیكردەوە، پۆلیس هەوڵدەدات ناسنامەی دوو شۆفێرە هەڵهاتووەكەی بارهەڵگرەكە بزانێت.

بولگاریا لەسەر ئەو رێگایەیە كە كۆچبەران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانەوە بەكاریدەهێنن بۆ چوونە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share