کۆشکی سپی: هێشتا ئەگەر هەیە ترەمپ و پوتن کۆببنەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، هێشتا ئەگەری کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا هەیە.

کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەگەر دەرئەنجامێکی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکە هەبێت، ئەوا ئەگەری هەیە ترەمپ و پوتن کۆببنەوە.

وتیشی، بەرنامەیەکی تەواو بۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک دانەڕێژراوە، بەڵام ترەمپ و ئیدارەکەی هیوادارن ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا، هەڵوەشاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share