بڕیاری ئازادکردن بۆ ئومێد بەرۆشکی دەرچوو

ئەمڕۆ دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد.

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، “دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکردووە و هەر ئەمڕۆ بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت”.

لە 18 ی ئابی 2020 بە تۆمەتی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ئومێد بەرۆشکی دەستگیركرا و سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، هەرچەندە لە شوباتی ساڵی 2022 ناوبراو ئازادکرا، بەڵام لەو کاتەوە چەندین جار دەستگیرکرایەوە و ئازادکرا، دواجاریش بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share