کۆبوونەوەی ترەمپ و پـ.ـوتن کێشەی تێکەوت

هەرچەندە بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمـ.ـێر پوتـ.ـن لە بۆداپێست بەڕێوەبچێت، بەڵام لەمپەڕی بۆ دروستبوو.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن_ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، کێشە بۆ کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمێر پوتـ.ـن سەرۆکی روسـ.ـیا دروستبووە، کە بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو لە بۆداپێستی هەنگاریا بەڕێوەبچێت.

ئاشکراشیکرد، کۆبوونەوەی نێوان مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێـ.ـرگی لاڤـ.ـرۆڤ لە کاتی ئێستادا هەڵپەسێردراوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەرۆکی هەردوو وڵات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، دوای کۆبوونەوەکە ترەمپ ئاشکرایکرد، “بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو راوێژکارە باڵاکانیان کۆببنەوە”.

کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و روسـ.ـیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانن بۆ وەستاندنی جەنگ لە ئۆکرانیا، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ئیدانەی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەواڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند “ئەگەر…
Total
0
Share