وەزارەتی دارایی: داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت رادەستی بەغداد کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئاب، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات؛ وێڕای ئەوەی لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە پەراوێز، یان پاش دانیشتنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share