لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی پشتوێنەی کەرکوک دوو ژن گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی پشتوێنەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەوانی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان ژن بوون.