قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی حزبی بڕیار و هێزی یەکلاکەرەوەیە لە هەموو عێراق.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، چ لایەنە عێراقییەکان و چ لایەنە نێودەوڵەتییەکان، یەکێتییەکی بەهێز لە بەغداد وەک دەرفەت دەبینن، چونکە یەکێتی تاکە هێزە لەسەر ئاستی عێراق کە هەرگیز وەک سەرچاوەی کێشە سەیر نەکراوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە وەک ئەو هێزە سەیردەکرێت، لە قورسترین ساتەوەختەکاندا گرێکوێرەی ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە و چارەسەری واقیعبینانە دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی 8ـی نەورۆز و 17ـی شادی لە هەولێر، جەختمکردەوە هێزێک دەتوانێت نوێنەری متمانەپێکراوی خەڵکی کوردستان بێت کە لە بەغداد توانا و هێزی پێویستی هەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان و هاوکات ئەوەندەش جێی متمانەی هاوبەشە عێراقی و نێودەوڵەتییەکانیش بێت، کە بتوانێت بەشدارییەکی کارای هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەموو عێراق.