کارەبای گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئێستا خواست بۆ کارەبا لە سنووری گەرمیان نزیکەی 250 مێگاواتە، توانیویانە بەرهەمهێنانی کارەبا بگەیەننە 480 مێگاوات.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان ئاشکرایدەکات، “وێستگەی نوێی دووی کارەبای خراوەتە خزمەتەوە و توانای بەرهەمهێنانی 189 مێگاوات کارەبای هەیە، بەمەش لە سنوورەکە خواست بۆ کارەبا 250 مێگاواتە و بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بگەیەنێتە 480 مێگاوات، کە دووهێندەی ئەوەیە کە سنوورەکە پێویستییەتی”.
ئەوەشی خستەڕوو، “تێچووی پرۆژەکە 21 ملیار دینارە، یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی وێستگەی دووی کارەبای گەرمیان ئەوەیە کە چارەسەری بارگرانی کارەبای کەلار دەکات، بەجۆرێک کە ئامادەکاری پێویستکراوە بۆ دابەشکردنی کارەبا بۆ سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون و زەوییەکانی فەرمانبەران”.