ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو، کەمیکردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا چوار ملیۆن و 841 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 317 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو، 40 هەزار بەرمیل رۆژانە کەمیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، کەنەدا گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، کە بە تێکڕای سێ ملیۆن و 767 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، پاش ئەویش مەکسیک دێت، بە تێکڕای 462 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕای 216 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها کۆڵۆمبیا، کە بە تێکڕا 214 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.