بەپێی ئامارە پزیشکییەکان زۆرینەی حاڵەتەکانی جەڵتەی دڵ لە کاتەکانی شەودا و لە کاتی خەودا روودەدەن، بەڵام هۆکاری ئەمە چییە؟
شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، “جەڵتەی دڵ کاتێک روودەدات کە خوێن نەتوانێت بگات بە ماسولکەکانی دڵ، کە زۆرینەی جارەکانیش گیرانی بۆرییەکانی دڵ هۆکاری ئەمەیە”.
باسلەوەشدەکەن، “زۆرینەی جارەکان جەڵتەی دڵ لە کاتەکانی شەو یان لەکاتی خەوتندا روودەدەن، ئەمەش بەشێکی بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان، بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا هۆرمۆنەکانی کۆرتیزۆڵ و ئەدرینالین بەرزدەبنەوە کە ئەمانەش هۆکارن بۆ تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان، یان هەندێک جار خوێن تۆپەڵ دەبێت و خوێنبەرەکان دەگرێت”.
پزیشکان خەجتدەکەنەوە، “وەستانی هەناسە و نەمانی ئۆکسجین لە کاتی خەودا بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ لە کاتەکانی شەودا”.