وەزیری تەندروستی: توشبوون بە كۆرۆنا و داخڵبوون لە نەخۆشخانە دووهێندە و زیاتر بووە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم

وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لەوەی توشبوون بە كۆرۆنا و داخڵبوونی توشبووان لە نەخۆشخانەكان دووهێندە و زیاتر بووە و دەشڵێت، جۆری دەلتا لە هەرێم تۆماركراوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، توشبوون بە كۆرۆنا بەراورد بە چەند هەفتەیەك پێشتر ڕوو لە هەڵكشانە، بەجۆرێك توشبوون و داخڵبوون لە نەخۆشخانەكان دوو هێندە و زیاتر بووە.

وتیشی، “توشبوون لەنێو حاڵەتەكانی پشكنین لە 10% و زیاترە، كە ئەمەش واتە توشبوون لە سەروو مامناوەندییەوەیە كە بە نارنجی تۆخ ناودەبرێت”.

وەزیری تەندروستی ئاشكراشیكرد، جۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و، ئاماژەی بەوەشكرد كە تاقیگەكان لە هەرێم توانای پشكنین و جیاكردنەوەی ئەو جۆرەی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد پابەندی ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكان بن بەتایبەت لە ڕۆژانی داهاتوو و ڕۆژانی جەژندا.

 

بابەتی پێشتر

وەرزی گەشتیاری و نزیكبوونەوەی جەژن گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیادكردووە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەڵامی سەدر دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share