شاڵاو شێخ سەڵاح: ئەوەی شەڕی قوت و ژیانی خەڵک دەکات یەکێتی و سەرۆک بافڵە

شاڵاو شێخ سەڵاح رایگەیاند، ئەوەی شەڕی قوت و ژیانی خەڵک دەکات یەکێتی و سەرۆک بافڵە، بۆیە هەرچەند یەکێتییەکەمان بەهێزتربێت، خێراتر دەگەین بە دەستکەوت و ئامانجە نیشتمانییەکانمان.

لە درێژەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە سنووری بازنەی سێ، شاڵاو شێخ سەڵاح و تەحسین نامیق، سەرپەرشتیارانی بازنەی هەڵبژاردنی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی ناحیەی سێگردکان و گوندەکانی دەوربەریان کرد و پەیامی یەكێتی و هەڵبژاردنیان بۆ هاوڵاتییان و ئەو دەڤەرە روونکردەوە.

شاڵاو شێخ سەڵاح بڕیاریدا، هۆڵێکی گەورە و شایستە بۆ پرسە و ماتەمی گوندی بەردەسپی دروستبکرێت، لەگەڵ راکێشانی بۆریی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی ئاو ماڵ، دابینبکرێت.

هاوکات تەحسین نامیق، بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی خەڵکی ئەو ناوچانە کرد و جەختیکردەوە، یەکێتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر قوربانییەکانیان و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن، وەک هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share