بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، “گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەربووە و هەوڵدەدەین هاوکاریی زیاتری قەزای چەمچەماڵ بکەین”.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی ئاوی هەردوو پرۆژەی هێڵی یەک و دوو، کە گەشتیارەکان پیسییەکی زۆریان بەجێهێشتبوو ئەوەش وایکردبوو پەمپەکان وەکو پێویست کارنەکەن، پێدانی ئاو بە چەند گەرەکێک دواکەوت، لەگەڵ ئەوەشدا گرفتی کوژاندنەوەی کارەباش دروستبوو.
وتیشی، “ئێستا گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەربووە و هەوڵدەدەین هاوکاریی زیاتری قەزای چەمچەماڵیش بکەین”.