وادەی ناردنی 120 ملیارەکە ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان یەکشەممە هەرێم 120 ملیاری داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد دەکات.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ تاوەکو کۆتایی دەوام یاخود رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، حکومەتی هەرێم پێشوەختە 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مووچەی مانگی هەشت دەخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو، تەمویلکردنی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستپێدەکات”.

دەشڵێت، “ئێستا کێشەکە مووچەی مانگی هەشت نییە و یەکلابووەتەوە کە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم پارەداردەکرێت، بەڵام بڕیاری خەرخکردنی مووچەی مانگی نۆ کاتی پێدەچێت و رەنگە بڕیاری خەرجکردنەکە بکەوێتە سەرەتای مانگی یانزە”.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share