بەهای نەوت بەرزبووەوە

پاش ئەوەی ترەمپ رایگەیاند هیندستان بەڵێنیداوە کە چیتر نەوت لە روسیا نەکڕێت، بەهای نەوت بەرزبووەوە.

ئێستا، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار 44 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش، بە 58 دۆلار و 72 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهای نەوت بە رێژەی 1% بەرزبووەوە، ئەمەش پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە نارێندرا مۆدی، سەرۆکی هیندستان، بەڵێنیداوە کە وڵاتەکەی چیتر نەوت لە روسیا ناکڕێت، کە یەک لەسەر سێی نەوت و وزەی وڵاتەکەی دابیندەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share