قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی ئێستا یەکێتییەکی بەهێزە و لە هیچ بڕیارێک ناترسێت کە لە بەرژەوەندیی خەڵکدا بێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەکێتییەکی بەهێز، تۆکمە و خاوەن بڕیارە. لە هیچ بڕیارێک ناترسێت کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت و جێبەجێشی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری دەنگدانی تایبەت لە هەولێر پێم راگەیاندن؛ ئەرکی گەورەیان لەسەر شانە، هەم دەبێت لە رۆژی هەڵبژارندا ئاسایشی پرۆسەکە بەتەواوی بپارێزن و هەم لە ماوەی بانگەشەشدا، هەوڵبدەن نەک هەر ئەندامانی خێزانەکانیان، بەڵکو زۆرترین کەس لەناو دۆستان و کەسوکاری خۆیاندا هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە یەکێتی، چونکە تەنیا یەکێتی دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد گەرەنتی بکات.