لە بازیان وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەربەست دروستدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەردەوامی هەیە و بەربەست دروستدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێكدا شارەوانیی بازیان لە رێگەی ئامێرە حەفارەوە، كاری بڕین، پاككردنەوە و دروستكردنی بەربەستی بۆ هەندێک ناوچەی سنوری بازیان ئەنجامدا.

روونیشیکردەوە، ئامانج لەم کارە ئەوەیە، تاوەکو لەكاتی بارانبارینی بەهێزدا ناحیەكە رووبەرووی لافاو نەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 49ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند، دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، بە…
Total
0
Share