بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە هەولێر پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوون، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار و دادپەروەربووە کە بتوانێت لە ئاست داواکاری و خواستی هەموواندابێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر نەک لێکترازان، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش هەموو هەوڵێکمانداوە و ناشمانەوێت لە دەرەوەی ئەم بەها باڵایانە هەنگاوێک بنێین کە دواتر بە زیان بۆ گەلەکەمان بشکێتەوە، چونکە بە دڵنیاییەوە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە دەبێت رەنگبداتەوە لە حکومەتی داهاتوودا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراق کرایەوە و سەرۆک بافڵ وتی، خەمی ئێمە لە بەغداد خەمی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەهێزی یەکێتی لە بەغداد بەهێزی پێگەی کورد و پاراستنی مافە رەواکانی گەلەکەمانە.
بابەتی پەیوەندیدار
سبەی مووچەی فەرمانگەیەك دابەشدەكرێت
دابەشكردنی مووچە بە سستی بەردەوامە، بڕیارە سبەی مووچەی تەنها فەرمانگەیەك دابەشبكرێت. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە…
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: سبەینێ غاز دابەشدەکرێت
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، سبەینێ غاز دابەشدەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە غاز لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ…
دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت
دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
مووچەی هەزاران مردوو لە لایەن كەسوكاریانەوە وەردەگیرێن
سەرباری گیانلەدەستدانیان، مووچەی هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت بەردەوامە و لایەنی پەیوەندیدار وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات. عەلی حلو جێگری سەرۆكی دەستەی…