تەرمی هاوڵاتییەك لە زێی دوكاندا دەرهێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تیمەكانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی تەرمی گەنجێكیان لە زێی دوكاندا دەرهێنا كە بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕووی لە ناوچەكە كردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی تەرمی هاوڵاتییەكی عەرەبی لە زێی دوكاندا دەرهێنایەوە كە بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە سەیرانگاكە كردبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسە دانیشتووی شاری بەغداد بووە و لە كاتی مەلەكردندا لە زێی دوكاندا خنكاوە.

بابەتی پێشتر

لەناو خۆپیشاندەرانی بەغداد دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیسترا

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: سێ كەسمان دەستگیركرد كە باڵندەی گرانبەهایان دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share